پلانی نوێی بایرن میونشن بۆ مایکڵ ئۆلیس؛ گوزەرێکی گەورە لە خەونەکانی ریال مەدرید دەدات
مایکڵ ئۆلیس هێڵی سوورە

یاریگا –
لە ماوەی رابردوو دەنگۆی زۆر لەسەر داهاتووی مایکڵ ئۆلیس و ئەگەری پەیوەندیکردنی بە یانەی ریال مەدریدەوە بڵاوبووەوە، بەڵام یانەی بایرن میونشن تەواوی دەرگاکانی بەڕووی یانە ئیسپانییەکە داخستووە و پلانێکی تۆکمەشی بۆ پارێزگاریکردن لە ئەستێرەکەی داڕشتووە.
فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕیی بایرن میونشن دڵنیایی تەواوی لە کەمپ و بریکارەکانی ئۆلیس پێگەیشتووە کە تاوەکوو ئەم ساتە هیچ کۆبوونەوە و گفتوگۆیەک لە نێوان ئەوان و نوێنەرانی ریال مەدرید نەکراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە نەک تەنیا ریال مەدرید هیچ ئۆفەرێکی فەرمی یان نافەرمی پێشکەش نەکردووە، بەڵکوو بایرن میونشن خۆی بە هیچ شێوەیەک کراوە نییە بۆ چوونە نێو هیچ جۆرە گفتوگۆیەکەوە سەبارەت بە فرۆشتنی ئەستێرە فەرەنسییەکە.
🚨❌ FC Bayern have also received confirmation from Michael Olise’s camp that there have been no talks, meetings or negotiations with Real Madrid so far.
No offer from Real Madrid either. Bayern are not open to negotiations. Olise has not expressed any desire to leave.
Instead,… pic.twitter.com/ErU54CMauu
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) June 20, 2026
لەلایەکی دیکەشەوە، خودی یاریزانەکە لە کەشوهەوای یانە باڤارییەکە زۆر دڵخۆشە و تاوەکوو ئێستا هیچ ئارەزوویەکی بۆ جێهێشتنی یاریگای ئالیانز ئارێنا دەرنەبڕیوە.
فلۆریان ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لەبری بیرکردنەوە لە دەستبەرداربوون لێی یان گوێدان بە دەنگۆکانی بازاڕی گواستنەوە، کارگێڕیی بایرن میونشن لە پشت پەردەوە سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکی گەورەیە بۆ پارێزگاریکردن لە یاریزانەکەی.
یانە ئەڵمانییەکە بە چڕی کار بۆ ئەوە دەکات گرێبەستەکەی ئۆلیس بۆ ماوەیەکی درێژخایەن و تاوەکوو ساڵی 2029 نوێ بکاتەوە، بەشێکی سەرەکیی ئەم پلانەش بریتییە لە بەرزکردنەوەیەکی بەرچاوی مووچەکەی، بە جۆرێک کە ئۆلیس ببێتە یەکێک لەو یاریزانانەی کە بەرزترین مووچە لە مێژووی یانەکەدا وەردەگرن، ئەمەش وەکوو پەیامێکی روون بۆ تەواوی یانەکانی ئەوروپا کە ئەم ئەستێرەیە هێڵی سوورە و دەستبەرداری نابن.



