ئەفریقاگرنگترینمۆندیالی 2026

یاریزانانی ئەفریقای باشوور بە خشڵی گرانبەها پاداشت دەکرێن

خاڵێکیان لە مۆندیال بەدەستهێنا..

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی و ستافی هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور دوای یەکسانبوونیان لەگەڵ چیک 1-1 پاداشتێکی گەورە دەکرێن.

18ـی حوزەیرانی 2026 هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور لە یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیال رووبەڕووی چیک بووەوە و یارییەکە 1-1 کۆتاییهات، تێبۆوا مۆکینا لە خولەکی 83 بە پێناڵتی گۆڵی یەکسانی ئەفریقای باشووری کرد و یەکەم خاڵیان لە مۆندیالی 2026 بەدەستهێنا.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەیەوە، دوای یارییەکە سەرجەم یاریزانان و ستافی ئەفریقای باشوور لەلایەن بڕاندی ئایس بۆکس خەڵاتکران، هەر کەسێکیان بە بەهای 40 هەزار یۆرۆ خشڵ و کاتژمێری گرانبەهایان پێدرا و خەڵاتەکە تەواوی یاریزانە یەدەکەکان و ستافی راهێنەران و ئەندامانی هەڵبژاردەکەی گرتەوە.

ئەفریقای باشوور لە کۆتا یاریی قۆناخی کۆمەڵەکان رووبەڕووی کۆریای باشوور دەبێتەوە، کۆریای باشوور بە کۆکردنەوەی سێ خاڵی پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی گرتووە و ئەفریقای باشوور یەک خاڵی هەیە و پلەی چوارەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button