ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

نەرویج متمانەی بە خواردنی ئەمریکی نییە؛ زیاتر لە تەنێک خواردنیان بردووەتە مۆندیال

ڤایکینگەکان متمانەیان بە بەرهەمی بازاڕەکانی ئەمریکا نییە و خواردنی رەسەنی وڵاتەکەیان بردووە

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی نەرویج لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراو و جیاواز، لە مۆندیال بڕیاری داوە تەواوی سیستەمی خۆراکیی یاریزانەکانی پشتگوێ نەخات و کێشەی خواردنەکانی ئەمریکا بە رێگەی خۆی چارەسەر بکات.

پێگەی Valuetainment بڵاویکردووەتەوە، بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2026، شاندی هەڵبژاردەی نەرویج زیاتر لە 1000 کیلۆگرام خواردنی رەسەنی نەرویجییان بارکردووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانەتە کەمپی مانەوەیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

هۆکاری ئەم بڕیارە سەیرە چییە؟

شاندی هەڵبژاردەکە دوو مەبەستی سەرەکییان لەم کارە هەبووە؛ یەکەمیان، نەبوونی متمانەیە؛ بەرپرسانی هەڵبژاردەکە بە راشکاوی رایانگەیاندووە کە متمانەیان بەو جۆرە خواردن و بەرهەمانە نییە کە لە بازاڕەکانی ئەمریکادا بەردەستن.

دووەمیان، پاراستنی سیستەمی خۆراکی؛ پزیشکان و کارگێڕیی نەرویج دەیانەوێت یاریزانەکان بە درێژایی رۆژەکانی پاڵەوانێتییەکە، تەنیا ئەو ژەمە ئاشنایانە بخۆن کە لەسەری راهاتوون، ئامانج لێی ئەوەیە هیچ گۆڕانکارییەک لە ریتم و رۆتینی خۆراکییاندا دروست نەبێت.

بەم هەنگاوەش، نەرویج دەیەوێت دڵنیابێتەوە لەوەی ئەستێرەکانی لە رووی جەستەیی و تەندرووستییەوە لە لووتکەی ئامادەییدا دەبن و بڕیاریان داوە چارەنووسی گەدەی یاریزانەکانیان نەخەنە دەست چێشتخانە و خواردنەکانی جیاوازەکانی ئەمریکا.

بابەتی زیاتر

Back to top button