بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

تەواو؛ یاریزانێکی دیکە ماڵئاوایی لە هەولێر دەکات

Yariga App

یاریگا –

هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و گەیلان لوقمان، هێرشبەری یانەی هەولێر یانەکەی جێدەهێڵێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە گفتوگۆکان زانیوویەتی، گەیلان لوقمان لەگەڵ یانەی مووسڵ لەسەر سەرجەم مەرجەکانی گرێبەستەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و گەیلان پەیوەندی بە یانەی مووسڵ دەکات و تەنیا راگەیاندنی فەرمی گرێبەستەکە ماوە.

یانەی هەولێر لە چەند کاتژمێرێکی گرنگدا دوو ئەستێرە لەدەستدەدات، ئەمەش دوای ئەوەی هەر ئەمڕۆ مامادۆ دیارا، پیشەگەری فەڕەنسی یانەی هەولێری جێهێشت و پەیوەندی بە بۆتۆسانی رۆمانی کرد و یانە رۆمانییەکە گرێبەستەکەی راگەیاند.

هێرشبەرە 27 ساڵانییەکە لە وەرزی 2025/26ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق 2 گۆڵی بۆ یانەی هەولێر 3 گۆڵی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button