گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ گانا لە دوا سات سەرکەوتنی بەسەر پەنەما بەدەستهێنا
سێ خاڵی زێڕین بۆ گانا

یاریگا –
لە یەکێکی دیکە لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی گانا و پەنەما رووبەڕووی یەکتربوونەوە و یارییەکە بە بردنەوەی گانا کۆتاییهات.
لە کۆمەڵەی دوازدەیەم هەردوو هەڵبژاردەی گانا و پەنەما لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکبوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی گانا کۆتاییهات.

یارییەکە ئاستێکی تاڕادەیەکی نزمی بەخۆوە بینی و زۆربەی کات تۆپی لە ناوەڕاستی یاریگا بوو، تاوەکوو دواجار گانا لە خولەکی 90ـی کاتی زیادکراو گۆڵێ بردنەوەی کرد.
گانا و پەنەما هاوشانی ئینگڵتەرا و کرواتیا دەکەونە کۆمەڵەی L.



