گرنگترینمۆندیالی 2026

شۆک، رۆناڵدۆ خراپترین یاریی لە کاروانی وەرزشیدا تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ و هاوتیمەکانی لە پۆرتوگال هاندەرانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بێهیواکرد کاتێک لە یەکەم یاریی مۆندیالی 2026 بەرامبەر کۆنگۆی دیموکرات 1-1 یەکسانبوون.

ئەمە شەشەمین مۆندیالە ئەفسانە پۆرتوگالیەکە یاریی دەکات و هێشتاش نازناوەکەی نەخستووەتە خەزێنەکەی خۆی و وڵاتەکەی. ئەمشەویش جگە لە کۆی تیمەکە کە لە رووی لێدان بۆ گۆڵ ئامارێکی خراپیان تۆمارکرد، خودی گۆڵکارە مێژووییەکەش خراپترین یاریی کاروانی خۆی ئەنجامدا لەوەتەی درێسی هەڵبژاردەکەی پۆشیوە.

پۆرتوگال ئامارێکی خراپی چارەکە سەدەیەکی پێش ئێستای بە بیری هاندەرانیدا هێنایەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، دۆن رۆناڵدۆ بەدرێژایی یارییەکە تەنها 25 جار لەگەڵ تۆپ بەرکەوتنی هەبووە.

تۆڕەکە نووسیویەتی ئەوە کەمترین ژمارەی بەرکەوتنی تۆپە بۆ رۆناڵدۆ لە یارییەکی هەڵبژاردەکەیدا 90 خولەک یاریی کردبێت.

کریستیانۆ و هاوڕێکانی لە یاریی دووەمی کۆمەڵەکەیاندا کە کۆمەڵەی 11ی پاڵەوانێتیەکەیە، لە 23ی ئەم مانگە رووبەڕووی ئوزبەکستان دەبنەوە. دوای پێنج رۆژیش بەرامبەر کۆڵۆمبیا یاریی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button