گرنگترینمۆندیالی 2026

پۆرتوگال ئامارێکی خراپی چارەکە سەدەیەکی پێش ئێستای بە بیری هاندەرانیدا هێنایەوە

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە دەستپێکێکی نائومێدکەر یەکەم یاریی مۆندیالی 2026یان دەستپێکرد کاتێک 1-1 بەرامبەر کۆنگۆی دیموکرات یەکسانبوون.

ئەگەرچی تیمەکەی رۆبێرتۆ مارتینێز هەر لە خولەکی 6 لە رێگەی جواو نێڤێس دەستپێشخەرییان لە تۆمارکردنی گۆڵدا کرد، بەڵام نوێنەری کیشوەرەکەی ئەفریقا لە خولەکی زیادکراوی گێمی یەمەمدا ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە.

پۆرتوگال پێش مۆندیال، بەهۆی ژمارەیەکی زۆری ئەستێرەی ناسراوی جیهانی، لەنێویاندا کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بە یەکێک لە پاڵێوراوە بەهێزەکان دادەنرا کە زۆرێک لە یاریزانەکانی تینوێتی خۆیان بۆ بردنەوەی یەکەمین نازناو بۆ وڵاتەکەیان پیشان دەدا.

بوگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، ئەو یارییە لە تۆمارێکی خراپدا یەکێک لە یارییە خراپەکانی هەڵبژاردەکەی بە بیری هاندەرانیدا هێنایەوە لە رووی لێدان بۆ ناو گۆڵ.

بەدرێژایی یارییەکە، رۆناڵدۆ و هاوتیمەکەنای تەنها 7 شوتیان هەبوو بۆ سەر گۆڵی کۆنگۆ. ئەوەش دەبێتە دووەم کەمترین لێدان لەوەتەی مۆندیالی 2022 بەرامبەر کۆریای باشوور.


یاریی دووەمی تیمەکەی مارتینێز بەرامبەر ئوزبەکستانە لە 23ی ئەم مانگە. پێنج رۆژ دواتریش رووبەڕووی کۆڵۆمبیا دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button