ئه‌ڵمانیاگرنگترین

دێمیکیلێس پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی ئەڵمانی وەردەگرێت

Yariga App

یاریگا –

مارتن دێمیکیلیس دەگەڕێتەوە بۆ تۆپی ئەڵمانی و پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی ئەو وڵاتە وەردەگرێت.

دێمیکیلیس کە ناوێکی دیاری تۆپی پێی ئەرجەجەنتینە، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2021-2022 ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی بایرن میونشنی پلە دووی وەرگرت. پاشان وەک پیشەگەر لە 2022-2024 بووە راهێنەری ریڤەرپلەیتی وڵاتەکەی. دواتر وەک بووە راهێنەری مۆنتێری مەکسیکی. دوایین وێستگەشی یانەی مایۆرکۆ بوو کە لە مانگی فێبرایەری ئەم ساڵ پۆستەکەی وەگرت، بەڵام نەیتوانی لە دابەزین رزگاریان بکات. ئەگەرچی دێمیکیلیس گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە تا هاوینی 2028 نوێکردەوە، بەڵام یانەکە جێدەهێڵێت و پۆستەکە لە لایپزیگی ئەڵمانی وەردەگرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، یانەکەی بۆندسلیگا ئامادەیە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دێمیکیلیس بدات کە ئێستا لەگەڵ مایۆرکا هەیەتی.

دێمیکیلیس لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی راستەقینەدایە لەگەڵ لایپزیگ. بەوپێیەی یانە ئەڵمانییەکە وەرزی رابردوو بە ئاستێکی بەرزدەوە دەرکەوتن و توانیان پلەی سێیەمی خولی ئەڵمانی بەدەستبهێنن و وەرزی داهاتوو بەشداریی چامپیۆنزلیگ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button