گرنگترینمۆندیالی 2026

مێسی شایستەی کارتی سوور بوو؛ ئابڕووچوونی ڤار لە یارییەکەی ئەرجەنتین و جەزائیر

ڤار و ناوبژیوان دوو بڕیاری هەڵەیان لە بەرژەوەندی مێسی و هاوڕێکانی دا

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەکەی ئەرجەنتین و جەزائیر دیمەنێکی مێسی کە شێوەیەکی توند و بە بەکارهێنانی هێزێکی لەڕادەبەدەر، پێڵاوەکەی دەچەقێنێتە ماسوولکەی قاچی ‘ماندی’ یاریزانی جەزائیر و قاچی دەچەمێنێتەوە، مشتوومڕێکی گەورەی دروستکردووە.

پێگەی ئارچیڤۆ ڤار بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی یاساکانی تۆپی پێ، مێسی شایستەی کارتی سووری راستەوخۆ بوو، بەڵام ژووری ڤار بە ترسنۆکییەکی تەواوەوە بڕیاری دا خۆی لەم دیمەنە بەدووربگرێت.

مشتومڕێکی دیکەی گەورە لەسەر تەکنەلۆژیای ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیکی SAOT دروستبووە، دوای پێداچوونەوە، دەرکەوتووە ئەو وێنەیەی کە ژووری ڤار بۆ بڕیاردان لەسەر ئۆفساید هەڵیبژاردووە، هەڵەیە. لە وێنەکەدا هیچ بەرکەوتنێک لە نێوان پێی یاریزانەکە و تۆپەکەدا نابینرێت.

ئارچیڤۆ ڤار ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرەڕای ئەوەی تۆپەکانی مۆندیال چیپیان تێدایە بۆ دیاریکردنی کاتی دروستی لێدانەکە، بەڵام چرکەساتی دیاریکراو بۆ شیکارییەکە دروست نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button