
یاریگا –
ریال مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئانتۆنیۆ رودیگەر، بەرگریکاری ئەڵمانی راگەیاند.
ریال مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، گرێبەستی ئانتۆنیۆ رودیگەر، بەرگریکاری یانەکەیان بۆ وەرزێکی دیکە نوێکردووەتەوە و رودیگەر تاوەکوو هاوینی 2027 لەگەڵ مێرێنگێ بەردەوام دەبێت.
Comunicado Oficial: Rüdiger.https://t.co/MaecFQ09zk
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) June 16, 2026
رودیگەر لە هاوینی 2022 چێڵسی جێهێشت و بە خۆڕایی پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، لەم هاوینە گرێبەستەکەی بەسەردەچوو، بەڵام ریال مەدرید بڕیاریدا بۆ وەرزێکی دیکە بیهێڵێتەوە.
رودیگەر لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 182 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە، 8 گۆڵی کردووە و چوار گۆڵی دروستکردووە.
ئەو بەرگریکارە 33 ساڵانییە لەگەڵ ریال مەدرید نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، یەک لالیگا، دوو جامی سوپەری ئەوروپا، یەک جامی کیشوەرەکان، یەک جامی جیهانی یانەکان، یەک سوپەری ئیسپانیا و یەک نازناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.



