ئیسپانیاگرنگترین

جۆزێ مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی ناوەڕاستکارێکی ئەڵمانی دەکات

سپێشەڵ وەن ناوەڕاستکارێکی لاوی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری ریال مەدرید، پرسیاری سەبارەت بە تواناکانی فێلیکس مێچا، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی کردووە.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، جۆزێ مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی فێلیکس مێچا، ناوەڕاستکاری یانەی بۆڕووسیا دۆرتمۆندی کردووە.

فێلکیس مێچا

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، کارگێڕیی بۆڕووسیا دۆرتمۆند دەیانەوێت یاریزانەکەیان بهێڵنەوە و بە هیچ شێوەیەک نیازی فرۆشتنی ئەستێرەکەیان نییە، دەیانەوێت وەکوو بەشێکی گرنگ لە پڕۆژەی داهاتووی یانەکە پارێزگاری لێ بکەن.

هەرچەندە سەرچاوەکە دەشڵێت، یانە ئەڵمانییەکە دەرگای گفتوگۆکانی بەتەواوی دانەخستووە، بەڵام مەرجێکی زۆر قورسیان داناوە و تەنیا لە یەک حاڵەتدا بیر لە فرۆشتنی دەکەنەوە؛ ئەویش ئەگەر ئۆفەرێکی خەیاڵی و زۆر تایبەتیان پێشکەش بکرێت کە لە رووی داراییەوە زۆر سوودبەخش بێت بۆ یانەکە و نەتوانن رەتیبکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button