گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ ئیسپانیا شۆککرا و کەیپ ڤێرد خاڵێکی زێڕینی لێ وەرگرت

لاڕۆخا بە سەرەتایەکی خراپ دەستی بە مۆندیالی 2026 کرد

Yariga App

یاریگا –

لە یەکێک لە سوپڕایزەکانی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئیسپانیا نەیتوانی لە هەڵبژاردەی کەیپ ڤێرد بباتەوە و یارییەکەی نێوانیان یەکسانبوون کۆتاییهات.

لەمیانی یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 و لە کۆمەڵەی هەشتەم ئیسپانیا و کەیپ ڤێرد رووبەڕووی یەکتر بوونەوە، سەرەڕای چاوەڕوان دەکرا ماتادۆر بەئاسانی و ئەنجامی گەورە یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە، بەڵام کەوتنە داوی یەکسانبوون و یارییەکە 0-0 کۆتاییهات.

ئەنجامی کۆتایی یاریی نێوان ئیسپانیا و کەیپ ڤێرد

سەرەڕای ئەوەی لاڕۆخا بەتەواوی کۆنتڕۆڵی تۆپ و ناوەڕاستی یاریگایان کردبوو، بەڵام نەیانتوانی هێرشەکانیان بکەنە گۆڵ و رووبەڕووی ئاستەنگییەکی گەورە بوونەوە بەرامبەر بەرگریکارانی تیمە ئەفریقییەکە.

 

هەڵبژاردەی ئیسپانیا و کەیپ ڤێرد هاوشانی سعوودیە و ئوروگوای دەکەونە کۆمەڵەی H.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button