چارەنووسی ڤاردیۆل یەکلایی کرایەوە

یاریگا –
چارەنووسی وێستگەی داهاتووی یۆشکۆ ڤاردیۆلا یەکلایی کرایەوە کە ماوەیەکە لەنێوان رۆشتنی بۆ ریال مەدرید و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی قەتیس مابوو.
بەگوێرەی زانیاریەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە ئێستا بڵاویکردەوە، بەرگریکارە کڕواتیەکە تا ساڵی 2031 لەگەڵ سیتی دەمێنێتەوە.
بڕیاری مانەوەی ڤاردیۆل رەنگە بەهۆی چالاکیەکانی گواستنەوەی چەند رۆژی رابردووی ریال مەدریدەوە بێت کە تا ئێستا دوای دەستنیشانکردنی خۆزێ مۆرینیۆ وەک راهێنەری نوێ، چوار گواستنەوەی مسۆگەرکردووە کە جگە لە بێرناردۆ سیلڤای ناوەڕاستکار، سێ لەوانە لە هێڵی بەرگریی یاریی دەکەن. ئەوانیش ئیبراهیما کۆناتێ، دێنزیل دومفریس و مارک کوکورێیا.
رۆمانۆ نووسیویەتی کە ڤاردیۆل لەلایەن ڤیانای بەڕێوەبەری وەرزشی سیتی و ئینزۆ مارێسکای راهێنەری نوێی یانەکەوە وەک یاریزانێکی سەرەکی سەیردەکرێت. بەوەش کۆتایی هات بە دەنگۆی گواستنەوەی ناوبراو بۆ ئیسپانیا لەم هاوینە.
🚨🔵 BREAKING: Joško Gvardiol deal, done and confirmed as he signs new contract at Manchester City.
Agreement until June 2031 and move to Spain off for this summer.
Seen as key player by director Viana and new coach Enzo Maresca. pic.twitter.com/7FoyCCxCKw
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 15, 2026
ڤاردیۆل هاوینی 2023 لە لایپزیگی ئەڵمانی بە بڕی 90 ملیۆن وەک دووەم گرانترین بەرگریکار پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە کرد. ئەو لە مێژووی یانەکەدا تەنها سێیەم کڕواتیە درێسی سیتیزنسی پۆشیوە لەدوای ڤێدران کۆرولکا و ماتیۆ کۆڤاسیچ.