گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی سعوودیە V ئوروگوای؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی مۆندیالی 2026 بەردەوامە و ئەمڕۆ سعوودیە و ئوروگوای رووبەڕوو دەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی سێشەممە كاتژمێر 01:00 بەكاتی هەولێر سعوودیە و ئوروگوای لە یاریگای هارد رۆک لە شاری مەیامی لە ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی مۆندیالی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

سعوودیە و ئوروگوای لە كۆمەڵەی هەشتەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی ئیسپانیا و كەیپ ڤێرد دێن.

ئوروگوای یەكەمین براوەی مۆندیال یەكەم یاریی لە مۆندیالی 2026 بەرامبەر سعوودیە دەكات.

سعوودیە بۆ جاری حەفتەمە لە مێژوودا بەشداری و بۆ جاری سێیەمە لەسەر یەک بەشداری مۆندیال دەكەن.

هەڵبژاردەی ئوروگوای بە راهێنەرایەتیكردنی مارسێڵۆ بێلسا بڕیاریدا پێش یارییەكانی مۆندیال هیچ یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری نەكات.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

سعوودیە بە بێ نەواف عەقیدی رووبەڕووی ئوروگوای دەبێتەوە.

ئوروگوای بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی سعوودیە دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سعوودیە

عوەیسی

عەبدولحەمید، تەمبەكتی، عوجەیمی، بۆشال

كانۆ، خەیبەری

دۆسەری، جووەیر، سالم دۆسەری

بورایكان

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئوروگوای

موسلێرا

ڤارێلا، بۆینۆ، كاسیرێس، ئۆلیڤێرا

ڤاڵڤێردی، ئوگارتێ، بێنتانكور، ماكسیمیلیانۆ ئاراوخۆ

نونێز، ڤیناس

بابەتی زیاتر

Back to top button