گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی ئیسپانیا V كەیپ ڤێرد؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی مۆندیالی 2026 بەردەوامە و ئەمڕۆ ئیسپانیا و كەیپ ڤێرد رووبەڕوو دەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 19:00 بەكاتی هەولێر ئیسپانیا و كەیپ ڤێرد لە یاریگای مێرسێدێز بێنز لە شاری ئاتڵانتا لە ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی مۆندیالی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئیسپانیا و كەیپ ڤێرد لە كۆمەڵەی هەشتەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی سعوودییە و ئوروگوای دێن.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە هەبوونی چەندین ئەستێرەی ناوداری جیهانی وەكوو گەورەترین پاڵێوراوی بردنەوەی جامی جیهانی 2026 سەیر دەكرێت.

كوڕانی دێلا فوێنتێ دەیانەوێت هاوشانی 2010 ببنەوە پاڵەوان و ئەستێرەیەكی دیكە بۆ سەر دڵیان زیاد بكەن.

كەیپ ڤێرد یەكەم جارە بەشداری لە مۆندیال دەكات و دەیانەوێت چێژ لە بەشداریكردنیان وەربگرن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئیسپانیا بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی كەیپ ڤێرد دەبێتەوە.

كەیپ ڤێرد بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیسپانیا

سیمۆن

یۆرێنتی، كوبارسی، لاپۆرت، كوكورێیا

پێدری، رۆدری، رویز

یامال، ئۆیارزابال، ویلیامس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كەیپ ڤێرد

ڤۆزینیا

كابرال، كۆستا، دینێی، فێرناندێس

مۆنتێیرۆ، پینا

مێندێس، كابرال، سێمێدۆ

ئاكانجۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button