دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ ئەستێرەیەکی مەغریبیی دەوێت و ریال مەدرید مێرکاتۆ رادەماڵێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئەمڕۆ ریال مەدرید گرێبەستی مارک کوکورێیا، بەرگریکاری ئیسپانی رادەگەیەنێت – فابریزۆ رۆمانۆ
کوکورێیا لەسەر داوای جۆزێ مۆرینیۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات – مارکا
ئارسیناڵ گفتوگۆی بۆ گواستنەوەی ئەیوب بوعدی، ناوەڕستکاری مەغریبی یانەەی لیل دەستپێکردووە – تایمز
لیڤەرپوولیش گفتوگۆی بۆ گواستنەوەی ئەیوب بوعدی کردووە، پاریس و چێڵسیش چاویان لەسەرییەتی و بەهای یاریزانەکە 60 ملیۆن پاوەندە – تۆک سپۆرت
بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی ئیسماعیل سایبەری، لەگەڵ ئایندهۆڤن گەیشتە رێککەوتن و هێرشبەرە مەغریبییەکە تاوەکوو هاوینی 2031 پەیوەندی بە بایرن دەکات – سانتی ئاونا
ژان پۆڵ ڤان هێک، بەرگریکاری بڕایتن دوای مۆندیال چارەنووسی یەکلایی دەکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بڕایتن ئۆفەرێکی تۆتنهامی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە رەتکردەوە – سکای سپۆرتس
مانچێستەر سیتی دەیەوێت جارێد برانسوەیت، بەرگریکاری ئێڤەرتن بکاتە شوێنگرەوەی جۆن ستۆنز و ئێڤەرتن داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر
رۆما ئۆفەریک بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی مەیسن گرینوود، ئەستێرەی مارسیلیا پێشکەش دەکات – کۆرێری دێلۆ سپۆرتس
مانچێستەر یونایتد لە مانگی یەک روبن ئامۆریمی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە و پێویستە 15 ملیۆن یۆرۆی وەکوو قەرەبوو پێبدات، بەڵام ئەگەر ئامۆریم ببێتە راهێنەری میلان ئەوا مان یونایتد بڕێکی کەمتر لەو قەرەبووە بە راهێنەرە پۆرتوگالییەکە دەدات – میرەر



