ئه‌وروپاگرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

راهێنەری ژاپۆن داهێنانێكی گه‌وره‌ی له‌ یارییه‌كانی مۆندیال كرد

به‌كارهێنانی بۆرد بۆ گۆڕینی شێوازی یاریكردنیان

Yariga App

یاریگا –

یاریگای دالاس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شایەتی یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین وەرچەرخانە تەکتیكییەکانی مۆندیالی 2026 بوو.

لە یارییەکی پڕ لە درامادا، هەڵبژاردەی ژاپۆن توانی بە ئەنجامی (2-2) لەگەڵ هۆڵەندا یەکسان بێت، بەڵام ئەوەی بووە باسی گەرمی میدیا جیهانییەکان، تەنیا ئەنجامەکە نەبوو، بەڵکو ئەو کۆدە نهێنییانە بوون کە هاجیمی مۆریاسوی راهێنەر لە رێگەی بۆردێك ئاراستەی یاریزانەکانی دەکرد.

درامای ناو یاریگا و وەڵامی بۆردەکان

راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن بۆردێكی به‌كارهێنا له‌ چه‌ند ژماره‌یه‌ك پێك ده‌هات و هه‌ر ژماره‌یه‌ك ئامانجێكی دیاریكراوی هه‌بوو.

مه‌به‌ست له‌ به‌كارهێنانی ئه‌و بۆرده‌ بۆ ئه‌وه‌ بوو پلانه‌كانی به‌ ئاسانی به‌ یاریزانه‌كان بگه‌یه‌نێت و هه‌ر ژماریه‌ك و شێوازێكی یاریكردن بوو پلانێكی وردی له‌ پشت بوو بۆ گۆرینی شێوازی یاریكردنیان.

یارییەکە لە ساتە دەستپێکەکانیدا بەپێی پلانی ژمارە 1 و بە پێکهاتەیەکی هاوسەنگی 4-4-2  بەڕێوەچوو، کە تێیدا ژاپۆن توانی بە وریاییەوە پارێزگاری لە تۆڕەکەی بکات و گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی پێ بهێنێت.

بەڵام گێمی دووەم وەرچەرخانێکی دراماتیکی و باهۆزێکی گۆڵبارانی بەخۆیەوە بینی؛ لە خولەکی 51 ڤێرجڵ ڤان دایک بە لێدانێکی سەری بەهێز هۆڵەندای پێشخست، بەڵام مۆریاسو دەستبەجێ بە بەرزکردنەوەی بۆردی ژمارە 3 كه‌ مه‌به‌ست لێی  گۆڕینی پلانەکەی بۆ “پەستانی بەرز” پەرچەکرداری نیشاندا، ئەمەش تەنیا شەش خولەکی خایاند تا کایتۆ ناکامورا لە خولەکی 57 ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە.

هەرچەندە هۆڵەندا لە خولەکی 64 لە رێگەی کریسینسیۆ سامرفیلەوە جارێکی تر پێشکەوتەوە، بەڵام مۆریاسو لە ساتە هەستیارەکانی کۆتایی یارییەکەدا بۆردی ژمارە 4ـی  وەک چەکی بڕیاردەر بۆ هێرشی هەمەلایەنە بەکارهێنا، ئەم فشارە بێوچانەش سەرەنجام لە خولەکی 89 بەرهەمی هەبوو کاتێک دایچی کامادا لە ساتە بکوژەکاندا گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد و سیناریۆکەی بە یەکسانییەکی دراماتیکی کۆتایی پێ هێنا.

ئینسایکلۆپیدیای ژمارەکانی مۆرییاسو

 واتای ئەو پێنج ژمارەیەیە کە راهێنه‌ری ژاپۆن له‌ یاریی به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا وەک چەکێکی نوێ بەکاریهێنا:

  • ژمارە 1 (هاوسەنگی): پلانی بنەڕەتی (4-4-2). پاراستنی ناوەڕاست و وەستان لە ناوچەی خۆیان بۆ تاقیکردنەوەی رکابەر.

  • ژمارە 2 (بەرگری چڕ): کشانەوەی تەواو بۆ دواوە، ئەم پلانە بۆ پاراستنی ئەنجام و رێگریکردن لە تۆپە بەرزەکان  بەکاردێت.

  • ژمارە 3 (پەستانی بەرز): فەرمان بۆ یاریزانەکان تا لە ناوچەی ڕکابەردا پەستان بخەنە سەر تۆپ.

  • ژمارە 4 (هێرشی هەمەلایەنە): ناردنی هەموو هێزەکان بۆ پێشەوە و بەکارهێنانی لێدانە جێگیرەکان و تۆپی بەرز لە خولەکە کۆتاییەکاندا.

  • ژمارە 5 (گۆڕینی پێکهاتە): گۆڕینی شێوازی بەرگری لە 4 یاریزانەوە بۆ 3 یاریزانی شێوازی یاریكردنی (3-4-2-1) بۆ زیادکردنی چڕی لە ناوەڕاستدا.

شیکاری ئاتلێتیك: ژاپۆن تیمێکی سەرکێش و زیرەک

ماڵپەڕی ئاتلێتیك لە شیکردنەوەیەکدا دەنووسێت: “ژاپۆن چیدی تەنیا تیمێکی راکەر نییە، بەڵکو تیمێکی ركابه‌ره‌.

مۆرییاسو توانیویەتی مێشکی 26  یاریزان کە 23 لە ئەوروپان لە چوارچێوەی 5  ژمارەدا کۆبکاتەوە.” ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە هۆڵەندا کێشەی هەیە لە بەرامبەر ئەو تیمانەی کە لە یەک خولەکدا دەتوانن شێوازی تەکتیكیی خۆیان بگۆڕن.

بابەتی زیاتر

Back to top button