ئه‌ڵمانیاگرنگترین

تەواو؛ بایرن میونشن لەگەڵ ئەستێرەیەکی گەورە گەیشتە رێککەوتن

هەفتەی داهاتوو پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشن لەگەڵ ئیسماعیل سایبەری، ئەستێرەی مەغریبی گەیشتە رێککەوتن.

سانتی ئاونا، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی ئیسماعیل سایبەری لەگەڵ ئاندهۆڤن گەیشتووەتە رێککەوتنی زارەکی و هەفتەی داهاتوو یاریزانەکە گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، یاریزانەکە هەفتەی داهاتوو پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و تاوەکوو ساڵی 2031 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە باڤارییەکە واژۆ دەکات.

سایبەری لەگەڵ یانە هۆڵەندییەکە 142 یاریی کردووە، لەو ژمارە یارییە 42 گۆڵ و 21 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button