گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ ئەڵمانیا گۆڵبارانی کوراساوی کرد

مانشافت بەبەهێزی دەستیپێکرد

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە هەڵبژاردەی کوراساوی بردەوە و یەکەم سێ خاڵی خۆی بەدەستبهێنێت لە مۆندیالی 2026 بەدەستهێنا.

لەمیانی یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی کوراساو بووەوە و بە ئەنجامی 7-1 یارییەکەی لێ بردەوە.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و کوراساو هاوشانی کۆتیدیڤوار و ئێکوادۆر دەکەونە کۆمەڵەی E.

ئەڵمانیا ریکۆردە مێژووییەکەی بەڕازیلی شکاند وەکوو خاوەنی زۆرترین گۆڵ لە مێژووی جامی جیهانیدا بە 239 گۆڵ.

بەم سەرکەوتنە گرنگە ئەڵمانیا پێگەی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەکە جێگیر کرد و لە یاریی داهاتوو رووبەڕووی کۆتدیڤوار دەبێتەوە، لە بەرامبەردا کوراساو رووبەڕووی ئێکوادۆر دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button