بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید لەگەڵ ئەستێرەیەکی ناودار گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بەردەوامە لە شۆڕشەکانی گواستنەوە و ئەم جارە لەگەڵ ئەستێرەیەکی ناسراو گەیشتە رێککەوتن.

بەگوێرەی زۆرێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، یانە شاهانەکە لەگەڵ مارک کوکورییای یاریزانی چێڵسی گەیشتووەتە رێککەوتنی زارەکی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، یاریزانە ئیسپانیەکە ریالی ویستووە. گواستنەوەشی لەسەر داخوازی خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەر نوێی مێرێنگی بووە.

بەرگریکارەکەی لای چەپ کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیایە بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی مۆندیال، دوای کۆتاییهاتنی پاڵەوانێتیەکە پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات.


سەبارەت بە تێچووی گواستنەوەی یاریزانە 27 ساڵیەکە، لە بەشێک لە سەرچاوە وەرزشیەکاندا باس لەوە دەکەن کە بەهای گرێبەستەکەی خۆی دەدات لە 50 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button