ئه‌وروپاگرنگترین

روبێن ئامۆریم راهێنەرایەتی یانەیەکی گەورەی ئەوروپا وەردەگرێت

Yariga App

یاریگا –

روبێن ئامۆریم هەنگاوێک لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی گەورەی ئەوروپا دوورە.

راهێنەرە پۆرتوگالیەکە دوای سەردەمێکی پڕ درەوشانەوە لەگەڵ سپۆرتینگی وڵاتەکەی، مانگی نۆڤێمبەری ساڵی 2024 ئەو یانەیەی جێهێشت و پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد. لە ماوەی 14 مانگ کارکردن لەگەڵ شەیتانە سوورەکان، ئەو یانە ئینگلیزیە لەژێر سەرپەرشتی ئامۆریم ئەنجامەکانیان لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەڕۆشت تا لە مانگی یەنایەری ئەم ساڵ دوورخرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە ئێستا بڵاویکردەوە، ئامۆریم ئێستا بەربژێرێکی بەهێزە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئەیسی میلان.

رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ئامۆریم بەپەرۆشە بۆ ئەرکەکە و دەرگای بە ڕووی مەرجەکانی میلاندا کردووەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی زانیارییەکانیدا، رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئەوەشی زانیوە کە ئامۆریم لەو نێوەندەدا بێ رکابەر نابێت، بەڵکوو ماتیاس یاسیلەی ئەڵمانی و راهێنەری ئێستای ئەهلیش هەمان خواستی هەیە و بەربژێرە، بەڵام یانە سعوودیەکە داوای قەرەبووی زۆر دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button