بازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتنهام گرێبەستێکی دیکە یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام دوای ئەوەی بە پەڕجوو (موعجیزە) لە دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ رزگاریی بوو، ئێستا بە چری دەستیکردووە بە چالاکی لە بازاڕەکانی گواستنەوە بۆ تۆکمەترکردنی تیمەکەی رۆبێرتۆ دی زێربی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزانۆ کە ئێستا بڵاویکردەوە، تۆتنهام لەسەر مەرجە کەسییەکان لەگەڵ پاوڵ ڤان هیکی هۆڵەندی گەیشتووەتە رێککەوتن و ئێستا گفتوگۆکان لەسەر لایەنەکانی دیکە بەردەوامیی هەیە.

یانە لەندەنیەکە تا ئێستا چەند یاریزانێکی گواستووەتەوە، کە دیارترینیان ئاندی رۆبێرتسن و مارکۆس سێنێسیە.

فەرمی؛ تۆتنهام گرێبەستێکی راگەیاند

رۆمانۆ نووسیویەتی کە سپێرس لە هەوڵدایە هەرچی زووە گواستنەوەی بەرگریکارەکەی بڕایتن بکاتە فەرمی.

دەربارەی نرخی یاریزانەکەی دڵی بەرگریی، سکای سپۆرتس چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ئاشکرایکرد کە بەهاکەی خۆی دەدات لە 40-45 ملیۆن پاوەند. چەندجارێکیش بەهۆی ئەوەی بڕایتن ئۆفەرەکانی تۆتنهامی رەتکردەوە، گفتوگۆکانی نێوانیان وەستا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button