ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

شۆک لە کەمپی ئینگلتەرا؛ دزینی پێڵاوی ئەستێرەکان و کەلووپەلەکانی مۆندیال

پێڵاوی هاری کەین و بێڵینگهام دزراوە

Yariga App

یاریگا –

تەنیا چەند رۆژێک بەر لە دەستپێکی یەکەمین یارییان لە مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رووبەڕووی رووداوێکی سەیر بووەتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، ئەو بارهەڵگرەی کە کەلووپەلی سەرەکی تیپەکەی لە فلۆریدا دەگواستەوە بۆ بنکەی مەشق و راهێنانەکانیان لە کانساس سیتی، کەوتووەتە بەر شاڵاوی دزییەکی گەورە.

تیپەکەی تۆماس توخێل بڕیاربوو رۆژی شەممە لە پاشنیوەڕۆدا یەکەم راهێنانی خۆیان لەو شارە بکەن، بەڵام ئێستا ستافی تیپەکە سەرقاڵی ئەوەن بزانن چی دزراوە و چی لەبەردەستیاندایە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، دزەکان دەستیان بەسەر پێڵاوی یاریزانە دیارەکانی وەکوو هاری کەین و جود بێڵینگهامدا گرتووە، لەگەڵ بەشێکی زۆر لە تۆپە فەرمییەکانی پاڵەوانێتییەکە، کەلووپەلە تەکنیکییەکان و تەنانەت تەختەی پلانەکانی راهێنەر، تۆماس توخێل.

ئەم رووداوە کێشەیەکی گەورەی بۆ ستافی هونەری دروستکردووە، چونکە ئەوان ئێستا لەگەڵ کات لە پێشبڕکێدان بۆ دۆزینەوە یان جێگرەوەی ئەو کەلووپەلانە پێش یارییە چارەنووسسازەکەیان بەرامبەر کرواتیا.

پۆلیسی ناوخۆیی لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و گومانەکان بۆ ئەوە دەچن کە شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستی لەم دزییەدا هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button