گرنگترینمۆندیالی 2026

یاریزانەکانی نیگەران کردووە؛ رووداوێکی دڵتەزێن لە کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی ئێران لە مەکسیک

کێشەکانی مۆندیالی 2026 بەردەوامن

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا هەڵبژاردەی ئێران خۆی بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2026 ئامادە دەکات، دۆزینەوەی تەرمێکی شێواو لەنێو ئۆتۆمبێلێک لە نزیک یاریگای مەشقەکانیان لە مەکسیک، نیگەرانییەکی زۆری لەنێو شاندەکە و دەزگا ئەمنییەکان دروست کردووە.

پێگەی RMC بڵاویکردووەتەوە، لە شاری تیخوانای مەکسیک، لە نزیک کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئێران تەرمێک دۆزراوەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ لەنێو شاندی هەڵبژاردەکە.

وردەکاریی رووداوەکە

رۆژی هەینی، تەرمەکە لەنێو ئۆتۆمبێلی سوپەرمارکێتێکدا دۆزرایەوە کە راستەوخۆ بەرامبەر بە یاریگای کالیێنتێە؛ ئەو یاریگایەی هەڵبژاردەی ئێران رۆژانە مەشقەکانی تێدا دەکات. بەگوێرەی راپۆرتی داواکاری گشتیی شاری تیخوانا، پشکنینە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەسەکە لەنێو کیسەیەکی رەشدا بووە و شوێنەواری توندوتیژی بەسەر جەستەیەوە دیار بووە، هەروەها ئۆتۆمبێلەکە لە رۆژی چوارشەممەوە لەوێ راگیراوە.

دۆخێکی ئەمنی پڕ لە گرژی

شاری تیخوانا بە یەکێک لە شارە مەترسیدارەکانی مەکسیک دادەنرێت. هەڵبژاردەی ئێران کە بەهۆی گرژییە سیاسییەکان لەگەڵ ئەمریکا ناچار بوو کەمپەکەی بۆ مەکسیک بگوازێتەوە، ئێستا لەژێر پاسەوانییەکی زۆر چڕی هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانیی مەکسیکدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button