بازاڕی گواستنه‌وه‌

پاشەکشەی بەرچاو لە هەڵوێستی ریال مەدرید؛ لە یەکێک لە ئامانجە دیارەکانی گواستنەوە دەکشێتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای رێککەوتنی تەواوەتی لەگەڵ بێرناردۆ سیلڤا، ریال مەدرید لە ئامانجێکی دیکەی دەکشێتەوە کە ماوەیەکی زۆربوو چاوی لە گواستنەوەی بوو.

شەوی رابردوو زۆرێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی جیهان پەیوەندیکردنی سیلڤایان بە یانە شاهانەکەوە راگەیاند.

ریال مەدرید کلاسیکۆی گرێبەستێکی گەورەی لە بارسێلۆنا بردەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ریال مەدرید لەم هاوینە درێژە بە گفتوگۆکانیان نادەن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ رۆدری.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە هەڵوێستی یانە ئیسپانیەکەی بۆ دوو هۆکاری دیار گەڕاندووەتەوە کە یەکێکیان پەیوەندی بە نیازی فلۆرێنتینۆ پێرێزەوە هەیە بەوەی چیدیکە ئەو سەرۆکە گواستنەوەی رۆردی لە پێشینەی پلانەکانیدا نەماوە. ئەوە و هەروەها گواستنەوەی سیلڤای هاوتیمی پێشووی لە مان سیتی، هۆکارێکی دیکەیە.

رۆمانۆ نووسیویەتی کە ئێستا تۆپەکە لە یاریگای رۆدریە بیەوێت گرێبەستی  نوێ لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێبکاتەوە یاخود وەک یاریزانی ئازاد لە 2027 یانەکەی جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button