بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاستۆن ڤیلا شوێنگرەوەی گۆڵپارێزە مێژووییەکەی دەستنیشان کردووە

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤیلا لە ئێستاوە شوێنگرەوەی ئیمیلیانۆ مارتینێزی دیاریکردووە و خۆی بۆ دوای قۆناخی گۆڵپارێزە مێژووییەکەی ئامادەدەکات.

مارتینێزی ئەرجەنتینی ساڵی 2012 لە رێگەی ئارسیناڵی ئینگلیزیەوە گەشتە ئەوروپیەکەی وەک یاریزانی پیشەگەر دەستپێکرد دوای ئەوەی لە یانەی ئیندیپێندێتی وڵاتەکەیەوە پەیوەندی بەو یانەی پرێمەریلگەوە کرد کە تا ساڵی 2020 هەر وەک یاریزانی گەنەرز مایەوە، بەڵام شەش جار بەخواستن نێردرایە دەرەوەی یانەکەی باکووری لەندەن. لە ماوەی هەموو خواستنەکانیدا هەر لە ئینگلتەرا بوو تەنها ئەو ماوەیە نەبێت کە پەیوەندی بە خیتافی ئیسپانیەوە کرد لە 2017-2018. لە دوای کۆتا یاریی پرێمەرلیگی وەرزی رابردووش، بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵئاوایی لە هاندەرانی یاستۆن ڤیلاکرد دوای 6 ساڵ یاریکردن بۆ ئەو یانەیە و بردنەوەی نازناوی وەک یۆرۆپالیگی ئەم ساڵ.

دوای ئەوەی یوڤێنتوس، کە وەک سەرچاوە ئیتاڵیەکان بڵاویانکردووەتەوە، لەگەڵ ئیمیلیانۆ گەیشتە رێککەوتن لەسەر مەرجە کەسیەکان، ئێستا ئاستۆن ڤیلا شوێنگرەوەکەی دەستنیشانکردووە.

ئەزموونێکی دیکە لە دەرەوەی ئینگلتەرا؛ یانەیەکی ناودار گفتوگۆی لەگەڵ مارتینێز دەستپێکردووە

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، خانمە پیرەکە زیۆن سوزوکی وەک یەکێک لە سێ بژاردە کورتکراوەکە دەستنیشانکردووە بۆ شوێنی ئیمیلیانۆ.

ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە زانیویەتی کە یۆڤی چەند مانگێکە چاودێری یارییەکانی سوزوکی دەکات لەگەڵ پارما.

سوزوکی کە لە ئەمریکا لە باوکێکی غانی و دایکێکی ژاپۆنی لەدایکبووە، تازە تەمەنی 23 ساڵە. ئونای ئێمری دەیەوێت سوود لە تواناکانی وەربگرێت بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، هەروەها کێبڕکێکانی خولی نێوخۆیی ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button