ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

مێسی لەبەردەم شەشەمین مۆندیال؛ ترسەکانم تێپەڕاندووە و بە چێژەوە دەگەڕێمەوە

مێسی بە پەیامێکی بەهێز دەنێرێت

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی، لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و هەستەکانی بەر لە دەستپێکی مۆندیالی 2026، بە دڵنیاییەوە قسەی بۆ میدیاکان کرد.

مێسی دەربارەی دۆخی تەندرووستی

مێسی سەبارەت بەو ئازارەی پێشتر هەستی پێدەکرد، گوتی؛

سەبارەت بەو بێتاقەتی و ئازارەی هەبووم؟ بەڕاستی بڵێم، ئەمڕۆ هەستم بە زۆر باشییەکی زۆر کرد. پێویست بوو ئەو ترسانە لە خۆم دووربخەمەوە کە کاتێک ئازارت هەیە، رووت تێدەکەن.

سەبارەت بە بەردەوامبوونی لە بەرزترین ئاست؛

لیۆ لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە پێشبینی نەدەکرد دوای مۆندیالی پێشوو بتوانێت بەم ئاستەوە بگاتە ئەم پاڵەوانێتییە، گوتی؛

پێم وابوو دوای مۆندیالی رابردوو، زۆر سەخت دەبێت بتوانم بە باشی بگەمە ئەم مۆندیالە، بەتایبەت لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵەکان. بەڵام ئێستا هەست بە باشی دەکەم.

سەبارەت بە شەشەمین بەشداریی لە مۆندیال؛

مێسی بەوپەڕی چێژەوە باس لە ئامادەبوونی دەکات؛

شەشەمین مۆندیالم؟ دەزانم، بەڕاستی لە هەر ساتێکی ئەم پاڵەوانێتییە چێژ وەردەگرم، وەکوو ئەوەی تازە لە سەرەتاوە دەستپێبکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button