گرنگترینمۆندیالی 2026

رێکارە توندەکانی مۆندیال بەردەوامە؛ یەکێک لە باشترین ناوبژیوانەکانی جیهان رەوانەی وڵاتەکەی کرایەوە

Yariga App

یاریگا –

رێکارە توندەکانی چوونە نێو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامی هەیە بۆ بەشێک لە شاندی هەڵبژاردەکانی جیهان، بەتایبەت ئاسیایی ئەفریقیەکان و ئەمڕۆش کاربەدەستانی کۆچ و پەنابەریی ئەو وڵاتە، ناوبژیوانێکیان رەوانەکردەوە.

دوو رۆژ لەمەوبەر رێگریکردن لە ئەیمەن حسێنی ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق و هێشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی شیکاگۆ بۆ ماوەی حەوت کاتژمێر، کاردانەوەی میدیا جیهانییەکانی لێکەوتەوە. رێکارەکە بەوەشەوە نەوەستا، تا وێنەگری هەڵبژاردەکە قەدەخەی چوونەژوورەوەی لێکرا و رەوانەی عێراق کرایەوە.

پەرەسەندنی نوێ؛ ئەندامێکی شاندی هەڵبژاردەی عێراق لە ئەمریکاوە نێردرایەوە

تۆزێ پێش ئێستا عومەر عەبدولقادر عەرتەن، ناوبژیوانی سۆماڵی، لەلایەن پۆلیسی فڕۆکەخانەی مەیامیەوە رێگری لێکرا.

عومەر لە باشترین ناوبژیوانەکانی ئێستای جیهانە و باشترینی ئاستی ئەفریقایە کە ساڵی 2025 خەڵاتی باشترینی پێدرا.

ئەوەی بووەتە جێی سەرسامی میدیاکان، عومەر هەڵگری پاسپۆرتی دیبلۆماسیە.

پێسپاردنی یارییەکانی مۆندیال بەو ناوبژیوانە 34 ساڵیە، بۆ کیشوەری رەش بەگشتی وڵاتەکەی بەتایبەت دەستکەوتێکی گەورە دەبوو، بەوپێیەی بووە یەکەمین ناوبژیوان بە درێژایی مێژووی سۆماڵ کە فیفا مافی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی پێبەخشی.

بابەتی زیاتر

Back to top button