
یاریگا –
یانەی ئیتیحادی سعوودی هەوڵە ژێربەژێرەکانی بۆ هێنانەدی یەکێک لە گەورەترین و شۆکهێنەرترین پڕۆژە وەرزشییەکانی دەستپێکردووە و دەیەوێت یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی رازی بکات پۆستێکی باڵا لە یانەکەدا وەربگرێت.
ساشا تاڤۆلیێری، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ئیتیحاد لە چەند مانگی رابردوو پەیوەندییان بە راهێنەرەکەی پێشووی لیڤەرپوولەوە کردووە و پۆستی بەڕێوەبەری تەکتیکییان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی تەواوی پڕۆسەی کڕین و فرۆشتنی یاریزانان بکات.
🇩🇪 🟡⚫️ EXCL – Al-Ittihad Club considering Jürgen Klopp!
👀 Despite the denial from his long-time agent, Al Ittihad tried an approach in recent months with Jürgen Klopp, who was allegedly offered a Technical Director role to oversee the club’s transfer operations.
The German… pic.twitter.com/1v2rRIERuV
— Sacha Tavolieri (@sachatavolieri) June 8, 2026
هەرچەندە بریکاری کارەکانی راهێنەرە ئەڵمانییەکە هەمیشە ئەم دەنگۆیانەی رەتکردووەتەوە، بەڵام سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی سعوودیە دووپاتی دەکەنەوە کە دانوستانەکانی نێوان هەردوولا دوێنێ بەفەرمی دەستیان پێکردووەتەوە.
کلۆپ خۆی هیچ لارییەکی بۆ کارکردن لە خولی رۆشنی سعوودی نییە، بەڵام مەرجێکی قورسی داناوە؛ ئەو رایگەیاندووە کە ئەگەر پۆستەکە وەربگرێت، تەنیا دوای دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولەکە، واتا نزیکەی 7 یاری دوای کۆتاییهاتنی فەرمیی گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای رێد بوڵ. ئامادەیە روو لە ئیتیحاد بکات.
ئیتیحاد دەیەوێت بە پشتبەستن بە تێڕوانین و ئەزموونە ناوازەکەی کلۆپ، شۆڕشێکی گەورە لە پێکهاتەی تیپەکەیدا بکات، ئێستاش هەمووان چاوەڕێی بڕیاری کۆتاییی راهێنەرەکە دەکەن.



