فەرمی؛ ئەستێرەیەكی سامبا لە مۆندیال دوورخرایەوە

یاریگا –
پێش چەند رۆژێكی كەم لە دەستپێكردنی یارییەكانی مۆندیالی 2026 گورزێكی گەورە بەر كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەكەوێت.
چاوەڕوان دەكرێت 14ـی مانگ لە یەكەم یاریی خۆیاندا لە مۆندیال هەڵبژاردەی بەڕازیل رووبەڕووی هەڵبژاردەی مەغریب ببێتەوە.
هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یارییەكی دۆستانەدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی میسڕ بوویەوە و لە خولەكی 17 یارییەكەدا وێسلی لێما بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت.
Éderson, meia do Atalanta 🇮🇹, foi convocado para substituir Wesley. https://t.co/K3YF3uRllM pic.twitter.com/mDHx4Zjkqr
— ge (@geglobo) June 7, 2026
بە شێوەیەكی فەرمی وێسلی لیما بەرگریكاری یانەی رۆما لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە مۆندیال دوورخرایەوە و ئێدرسن ناوەڕاستكاری ئاتاڵانتا لە جێگای بانگهێشتكرا.
هەڵبژاردەی بەڕازیل لە مۆندیالی 2026 لە كۆمەڵەی سێیەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی مەغریب ، هایتی و سكۆتلاند دێت.



