
چیا ئهمین بهرێوهبهری گشتی گهشت و گوزاری زاخۆ بووه سهرۆكی یانهی زاخۆ.
دوای دەستلەکارکێشانەوەی عەممار فەرهاد لە پۆستی سەرۆکایەتی یانەی زاخۆ، قۆناخێکی نوێ لە مێژووی ئەم یانە دێرینە دەستی پێکرد.
چیا ئەمین وەک سەرۆکی نوێی یانەکە دهستنیشانكرا، له ماوهی چهند رۆژی داهاتوو به فهرمی دهستبهكار دهبێنت.
چیا ئەمین کێیە؟
چیا ئەمین، له 1987 له زاخۆ له دایكبووه کە ئێستا بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە، وەک یەکێک لە کارەکتەرە هەرە چالاک و گەنجەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەناسرێت.
ئەو لە حوزەیرانی 2024 بە فەرمانی وەزاری پلەکەی بەرزکراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەری گشتی و ئێشتاش بووه سهرۆكی یانهی زاخۆ.
پێشتر چیا هیچ پۆستێكی وهرزش و كارگێری وهرزشی نهبووه، بهڵام ياريزان بووه و ئەو لە ماوەی کارکردنیدا سەرپەرشتی چەندین پڕۆژەی کردووە کە گۆڕانکارییان لە سیمای شارەکەدا دروستکردووە، لەوانە:
کۆرنیشی دەلال: دروستکردنی پڕۆژەی کۆڕنیش لەسەر رووباری خابوور.
نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکان: سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای زاخۆ (قشڵە) و بازاڕی کۆنی شارەکە.
پەرەپێدانی ناوچە گەشتیارییەکان: کارکردن لەسەر پڕۆژەی پارکی نیشتمانی و درێژکردنەوەی کۆڕنیش لە ناوچەی کەشانێ تا دێمکا.
ئێستا چیا ئەمین بەم پاشخانە کارگێڕی و مەیدانییەوە، پۆستی سەرۆکایەتی یانەی زاخۆی وەرگرتووە و سەرپەرشتی کاروباری یانەکە دەکات.