ئیسپانیاگرنگترین

دوایین گۆڕانکاری؛ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ریال مەدرید

قرشە سپییەکە پێشەنگە

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی دوایین ئەنجامی راپرسییە مەیدانییەکان لە بەردەم سندووقەکانی دەنگدان لە شاری وەرزشیی ڤاڵدیبێباس، ململانێ مێژووییەکەی سەرۆکایەتی یانەی ریال مەدرید خەریکە بەرەو یەکلاییبوونەوە دەچێت و هێڵە گشتییەکانی داهاتووی کۆشکی سپی رووندەبنەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا، لە دوایین نوێکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکاندا، ئاراستەی دەنگەکانی ئەندامانی یانەی ریال مەدرید بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛

فلۆرێنتینۆ پێرێز؛ خاوەنی لە %64.52ـی دەنگەکانە.

ئینریکێ ریکێلمی؛ خاوەنی لە 35.48ـی دەنگەکانە.

بەدەستهێنانی نزیکەی لە %65ـی دەنگەکان لەلایەن پێرێزەوە، بەڕوونی ئەوە دەردەخەن کە زۆرینەی رەهای ئەندامانی یانەکە هێشتا متمانەیەکی بێسنووریان بە ئەزموون و پڕۆژەکانی ئەم سەرۆکە مێژووییە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button