ئیسپانیا

بەپەلە: ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنەکانی ریاڵ مەدرید

Yariga App

رۆژنامەی مارکا ئەنجامە سەرەتاییەکانی  بڵاوکردەوە تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ریاڵ مەدریدە.

فلۆرەنتینۆ پێرێز و ئێنریکی ریکێلمی رکابەریی لەسەر سەرۆکایەتی یانەکە دەکەن و بەگوێرەی سەرچاوەکە ئەنجامەکان تا ئێستا بەم جۆرەن :

– فلۆرەنتینۆ پێریز  334 دەنگ

– ئێنریکی ریکێلمی 168 دەنگ

مارکا دەڵێت پرسیار زیاد لە 500 کەس کراوە لە ئەندامانی یانەکە دوای هاتنە دەرەوە و ئەوان ئاشکرایان کردووە بەو جۆرە دەنگیان داوە.

هەرچی رۆژنامەی ئەی ئێسە دەڵێت جیاوازییەکە زۆر نیە و لە راپرسییەکانی ئەوان دا  61٪بەرامبەر بە 39٪ ـە . بەمەش جیاوازییەکە کەمترە لەوەی چاوەڕواندەکرا.

دەنگدان تا کۆتایی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت تاوەکو کاتژمێر 9:00 بە کاتی هەولێر.

بابەتی زیاتر

Back to top button