ئیسپانیاگرنگترین

لیستی یاریزانە 150 ملیۆنییەکەی پێرێز فراوانتر دەبێت؛ پێنج ئەستێرەی گەورە لە لیستەکەدان

قرشە سپییەکە سوپەرستارێک دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای لێدوانە ئاگرینەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز کە رایگەیاند ئۆفەرێکی خەیاڵی بە بەهای 150ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی یاریزانێکی گەورە لە دەرەوەی خولی ئینگلیزی ئامادە دەکات، میدیاکان پەردە لەسەر چەند ناوێکی دیکەی گەورە لادەدەن کە دەکەونە نێو ئەم پۆلە داراییە بەرزەوە و رەنگە یەکێکیان ببێتە ئەستێرەی نوێی بێرنابیۆ.

رۆژنامەنووسی ناودار و باوەڕپێکراو، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، لیستی نوێی ئەو یاریزانانەی کە ناویان لەگەڵ پلانەکەی پێرێز بەستراوەتەوە، پێکهاتوون لە؛

  • ڤیتینیا (پاریس سان جێرمان)؛ مایسترۆ پورتوگالییەکەی پاریس سان جێرمان، کە پێرێز سەرسامە بە لێهاتوویی و سەرکردایەتییەکەی لە چامپیۆنزلیگ.

  • جواو نێڤێش (پاریس سان جێرمان)؛ گەوهەرە لاوە پورتوگالییەکە کە لە یارییە گەورەکاندا ئاستێکی بێوێنە پێشکەش دەکات.

  • دێزیرێ دووێ (پاریس سان جێرمان)؛ ئەستێرە لاوە درەوشاوە و فرەبەهرەکەی فەرەنسا، کە بووەتە جێی سەرنجی تیمی چاودێڕانی یانە شاهانەکە.

  • خڤیچا کڤاراتسخێلیا (پاریس سان جێرمان)؛ هێرشبەرە مەترسیدارەکەی جۆرجیا و یانەی پاریس سان جێرمان، کە پێشتر چەندین جار ئارەزووی خۆی بۆ پۆشینی درێسی سپی نیشانداوە.

  • جەمال موسیالا (بایرن میونشن): جادووگەرە ئەڵمانییەکەی باڤاریا، کە وەکوو یەکێک لە گەورەترین بەهرەکانی جیهان سەیر دەکرێت و هەمیشە خەونی پێرێز بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button