ئیتاڵیاگرنگترین

ناپۆلی بۆ دی بروین و لوکاکو: ئەگەر دەڕۆن با بڕۆن، کێشەمان نییە

Yariga App

یاریگا –

ناپۆلی بێمنەتی خۆیان لەسەر رۆشتنی هەریەکە لە رومێلو لوکاکو و کێڤن دی برۆین پیشاندا.

یانە ئیتاڵیەکە لەدوای ئەوەی پلەی دووەمی سێریائەی بەدەستهێنا، لەگەڵ ئانتۆنیۆ کۆنتی جیابوونەوە. لە کاردانەوەی ئەوەشدا، دی برۆین راشکاوانە خۆشحاڵی خۆی بۆ رۆشتنی راهێنەرەکە دەربڕی، رەخنەی لە شێوازی یاریکردن و تاکتیکەکانی ئەو راهێنەرە گرت و وتی

بە رۆیشتنی دڵخۆشم؛ دی برۆین لەبارەی داهاتووی لە ناپۆلی قسە دەکات

ناپۆلی ئێستا بەدوای راهێنەرێکی شوێنگرەوەدا دەگەڕێت. لەولاشەوە تا ئێستا دۆخی یاریزانەکانی وەک لوکاکو و دی برۆین تا ئێستا روون نەبووەتەوە کە دەمێننەوە یاخود بڕیاری رۆشتن دەدەن.

لە نوێترین لێدواندا ئۆریێلیۆ دی لاورێنتیسی سەرۆکی یانەکە تا رادەیەکی زۆر بێمنەتی خۆی پیشاندا بە ئەگەری رۆشتنی هەردوو ئەستێرە بەلجیکیەکە و وتی

دی بروین و لوکاکو؟ بابزانین، هەروەها دەبێت بزانین راهێنەری نوێ چی دەڵێن لەبارەی ئەوانەوە.

ئەگەر هەر دەشیانەوەێت بڕۆن، کێشە چییە؟ لە جیهاندا یاریزانی زۆر هەن!

ئەو قسانەی سەرۆکی ناپۆلی لەکاتێکدا هێرشبەرەکە و ناوەڕاستاکەرە یەکی ساڵێک لە بەسەرچوونی گرێبەستەکانیان ماوە و هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button