دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

تۆنالی بووەتە ئامانجی دوو یانەی زلهێز

Yariga App

یاریگا –

ساندرۆ تۆنالی بووەتە ئامانجی گەورەکان و ئێستا دوو زلهێزی ئینگلتەرا بیر لە گواستنەوەی دەکەنەوە.

نیوکاسڵ وەرزی داهاتوو بەشداریی هیچ پاڵەوانێتیەکی ئەوروپی ناکات، ئەوەش دوای ئەوەی وەرزی رابردوو نەیانتوانی لە پرێمەرلیگ کێبڕکێی پێگەکانی سەرەوە بکەن. ئەوەش وایکردووە بەشێک لە یاریزانەکانی ببنە ئامانجی گەورەکانی ئەوروپا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، مانچێستەر سیتی دوای بێهیواکردنیان لەلایەن نۆتینگهام فۆرێستەوە بۆ دەستبەرداربوون لە ئیلیەت ئاندرسن، ئێستا تۆنالی وەک پلان B بیر لێدەکەنەوە.

ئەمڕۆ سیتی یەکەم ئۆفەری پێشکەشی نۆتینگهام کرد بۆ گواستنەوەی ئیلیەت، بەڵام لەلایەن یانەکەیەوە رەتکرایەوە و فۆرێست داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات وەک بەهای ئەستێرە 23 ساڵیەکەی.

مانچێستەر سیتی یەكەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک پێشكەشكرد

رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە ئەگەرچی سیتیزنس هێشتا لە گفتوگۆدان بۆ رازیکردنی نۆتینگهام، بەڵام ساندرۆ وەک بژاردەیەکی بەهێز دەرکەوتووە.

جگە لە مان سیتی، هاوکات ئارسیناڵی پاڵەوانی پرێمەرلیگیش جیددین لە هەوڵدان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ناوەڕاستکارە ئیتاڵیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button