ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ بایەر لیڤورکوزن راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

کارلێس مارتینێز، راهێنەری ئیسپانیا وەکوو راهێنەری نوێی بایەر لیڤەرکوزن دەستنیشانکرا.

یانەی بایەر لیڤەرکوزن بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، کارلۆس مارتینێز، راهێنەری پێشووی تولوزی فەڕەنسی وەکوو راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن دەستنیشانکراوە و گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز و تاوەکوو هاوینی 2028 لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە واژۆ کردووە.

کارلێس مارتینێز پێشتر وەکوو راهێنەری لاوانی بارسێلۆنا، لاوانی ئیسپانیۆل، لاوانی هەڵبژاردەی کوەیت و یانەی رەیانی قەتەری کاری کردووە، لە هاوینی 2023 پۆستی راهێنەرایەتی تولوزی فەڕەنسی وەرگرت و لەم هاوینە یانە فەڕەنسییەکەی جێهێشت.

راهێنەرە ئیسپانییە تەمەن 42 ساڵانییەکە لە 120 یاریی سەرپەرشتی تولوزی کردووە، 44 یاریی بردووەتەوە، 30 یاریی یەکسانبووە و 46 یاریی دۆڕاندووە.

لە وەرزی 2022/2023 نازناوی جامی فەڕەنسای لەگەڵ یانەی تولوز بەدەستهێناوە.

Back to top button