بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترینیاریگا

چوار راهێنەر پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی هەولێر

Yariga App

باسم قاسم راهێنەری یانەی هەولێر بەڕێژەیەکی زۆر گرێبەستی لەگەڵ یانەکە نوێناکاتەوە و بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان ناوبراو بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی زەورا مۆرکردووە.

یانەی هەولێر دەستی بە جموجۆڵ کردووە بۆ ئەوەی بەخێرایی راهێنەرێکی بە ئەزموون بۆ تیپەکەی دەستنیشان بکات تا بتوانن تیپەکە بۆ وەرزی داهاتوو ئامادەبکەن، کە یانەکە بەشداری لە چوار پاڵەوانێتی ( خولی ئەستێرەکانی عێراق، جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، جامی سوپەر، جامی عێراق).

لە ئێستادا چوار راهێنەر پاڵێوراوی بەهێزن بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی هەولێر:

١- لوئەی سەڵاح یاریزان و راهێنەری پێشووی هەولێر پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە، لوئەی سەڵاح وەرزی رابردوو راهێنەری یانەکانی زەورا و مینا بوو.

٢- عەباس عوبێد راهێنەری پێشووی یانەی هەولێر کە توانی لەگەڵ هەولێر بگاتە یاری کۆتایی جامی عێراق و پلەی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێنا.

٣- رادان گاسانین کرواتی کە دوو جاری راهێنەرایەتی یانەی هەولێری کردووە و وەرزی رابردوو لە خولی کوێتی راهێنەر بوو.

٤- موعتەمەد جەمال راهێنەری یانەی زەمالکی میسری ئەوەیش پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە.

جگە لەم چوار راهێنەرە چەند راهێنەرێکی دیکە پێشکەش بەیانەی هەولێر کراون وەکو راهێنەرێکی ئیسپانی و سربی و دوو راهێنەری عێراقی، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە و یانەکە چاوەروانی دوا بریاری باسم قاسم دەکەن، چونکە دەرفەتێکی بچووک ماوە، کە ناوبراو گرێبەستەکەی لەگەڵ هەولێر نوێبکاتەوە.

Back to top button