
یاریگا –
ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ریال مەدرید خۆی پێشکەشی یانەی بایەر لیڤەرکوزن کردووە، بەڵام وەڵامێکی ئەرێنی لە یانە ئەڵمانییەکە وەرنەگرتووە.
رۆژنامەی بێڵد ئاشکرای کردووە، کە بەڕێوبەری کارەکانی ئاربێلوا، راهێنەرەکەی پێشکەشی یانە ئەڵمانییەکە کردووە بەڵام رەتکراوەتەوە.
ئاربێلۆا لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ و دوای دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ بووە راهێنەری یانەی شاهانە و بڕیارە لە کۆتایی وەرز پۆستەکەی بەجێبهێڵێت.

هۆکاری رەتکردنەوەی ئاربێلوا چی بوو؟
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئەڵمانییەکە، لیڤەرکوزن لە نزیکەوە و لە رێگەی چاودێرەکانییەوە چاودێریی پەرەسەندنی راهێنەرە ئیسپانییەکەیان لەو ماوەیەی کە راهێنەری تیمی لاوانی ریال مەدرید بوو لەنێوان ساڵانی 2022 تاوەکوو 2025.
لیڤەرکوزن بەتەواوەتی نەگەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ئێستا ئاربێلوا لە رووی گەشەپێدانی تاکتیکی و ئەزموونی راهێنەرایەتییەوە گەیشتبێتە ئەو ئاستەی بتوانێت یانەکە راستەوخۆ بگەڕێنێتەوە بۆ پێشبڕکێی بەدەستهێنانی نازناوەکان و رکابەریکردنی بایەرن میونشن.



