ئاسیائه‌وروپاعێراقکوردستانگرنگترین

یاریگا ناوی یانه‌ی داهاتووی شێرزۆد ته‌میرۆڤ ئاشكرا ده‌كات

چه‌ندین یانه‌ی عه‌ره‌بی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن

Yariga App

یاریگا –

شێرزۆد تەمیرۆڤ، ئەستێرەی   ئۆزبەکی و یانه‌ی هه‌ولێر و گۆڵکاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق هەولێر، بووەتە سەنتەری بایەخی یانە گەورەکانی ناوچەکە.

دوای وەرزێکی ناوازە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئێستا ئەم یاریزانە لەبەردەم چەندین پێشنیازی گرانبەهادایە و چه‌ند یانه‌ گرێبه‌ستی گه‌وره‌یان پێشكه‌ش كردووه‌.

گرێبەستێکی خەیاڵی لە قاهیرەوە

بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، شێرزۆد تەمیرۆڤ چەندین گرێبەستی لە یانەکانی وڵاتانی کەنداوەوە پێگەیشتووە، بەڵام گەورەترین و سەرنجڕاکێشترین پێشنیاز لەلایەن یانەی ئەهلی میسرییەوە پێشکەش کراوە.

وردەکارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یانە میسرییەکە ئامادەیە بڕی 3.5 ملیۆن دۆلار بۆ ماوەی سێ ساڵ بداتە ئەم هێرشبەرە.

هەرچەندە تەمیرۆڤ لەسەر زۆربەی مەرجەکان لەگەڵ ئەهلی رێککەوتووە، بەڵام تەنیا یەک مەرج واژۆکردنی گرێبەستەکەی دواخستووە.

مەرجی ئەوروپا؛ خەونە گەورەکەی شێرزۆد

هۆکاری سەرەکی واژۆ نەکردنی گرێبەستەکە تاوه‌كو ئێستا، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تەمیرۆڤ چاوەڕێی پێشنیازێک لە یانەیەکی ئەوروپی دەکات.

یاریزانەکە لەگەڵ یانەی ئەهلی رێککەوتووە کە ئەولەوییەتی کارەکانی بۆ یاریکردنە لە ئەوروپا، ئەگەر لە ماوەیەکی نزیکدا هیچ گرێبەستێکی فەرمی لە کیشوەری پیرەوە بۆ نەیەت، ئەوا راستەوخۆ پەیوەندی بە یانە میسرییەکەوە دەکات.

بۆچی هەولێر نەیتوانی بیهێڵێتەوە؟

 

کارگێڕی یانەی هەولێر هەوڵێکی زۆریان دا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی تەمیرۆڤ، بەڵام ئاستە بەرزەکەی ئەم وەرزەی رێگر بوو. شێرزۆد تەمیرۆڤ لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا تەقییەوە و توانی 28گۆڵ تۆمار بکات و نازناوی گۆڵکاری خولەکە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئەم ژمارە پێوانەییە وایکرد نەک تەنیا لە عێراق، بەڵکو لەسەر ئاستی کەنداو و عەرەبیش چاوی زۆری لەسەر بێت، به‌رزی نرخی یاریزانه‌كه‌ هۆكاربووه‌ هه‌ولێر نه‌توانێت گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button