ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گفتوگۆکان دەستپێدەکەن؛ داهاتووی ئاندرێ ئۆنانا یەکلایی دەکرێتەوە

وەرزی داهاتوو پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵی کام یانە دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت ئاندرێ ئۆنانا بگەڕێنێتەوە و کارگێڕیی یانەکە پلانی وایە گۆڵپارێزەکە لە ئامادەکارییەکانی پێش دەستپێکردنی وەرز بەشداربێت.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئۆنانا دەگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد و پلانی ئێستا ئەوەیە بەشداری ئامادەکارییەکانی پێش وەرز بکات لەژێر سەرپەرشتی مایکڵ کاریک.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، لە لایەکی دیکەوە، یانەی ترابزۆن سپۆر هێشتا ئارەزووی هێشتنەوەی ئۆنانا دەکات و دەیەوێت گفتوگۆ لەسەر گرێبەستێکی دیکەی خواستن بکات کە تاوەکوو حوزەیرانی 2027 کارا بێت.

سەرچاوەکە دەشڵێت، بۆ یەکلاکردنەوەی کۆتایی ئەم دۆسیەیە، بڕیارە لە ماوەی داهاتوو خولێکی نوێی گفتوگۆکان لە نێوان کارگێڕیی مانچێستەر یونایتد، دەوروبەر و بریکارەکانی ئۆنانا دەستپێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button