ئینگلتەراگرنگترین

پۆلیسی لەندەن راستیەکی شۆکهێنەر لەسەر کەرنەڤاڵەکەی ئارسیناڵ بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ بە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگی وەرزی 2025/26 تینوێتی هاندەرانی شکاند کە 22 ساڵە چاوەڕێی ئەو نازناوە دەکەن.

یانە لەندەنیەکە راستەوخۆ دوای فیناڵی چامپیۆنزلیگ، ئەگەرچی پاریس سانجێرمان نەیهێشت بۆ یەکەین جار ئەو جامە دوو گوێیەش ببەنەوە، بەڵام شکستەکەی فیناڵ رێی لێنەگرتن بۆ گێڕانی ئاهەنگێکی ئێجگار قەرەباڵخ لەنێو لەندەن لەگەڵ هاندەرانیاندا.

نازناوەکەی پرێمەرلیگ دوای کارکردنێکی 7 ساڵەی میکێل ئارتێتا هات کە وەرزەکانی پێشووتریش چەندجارێک لێی نزیکبووەوە، بەڵام رکابەرەکانی نەیاندەهێشت پێی بگات. ئەم وەرزەش لە هەفتەی پێش کۆتایی وەرزەکە، یەکلایی بووەوە. هەربۆیە چێژی لای هاندەرانی تۆپچیەکان ئێجگار تایبەت بوو. ئەوەش وایکرد ژمارەیەکی ریکۆردشکێن لە کەرنەڤاڵی پێشوازی لە پاسی ستافی تیمەکە، بڕژێنەسەر جادەکانی لەندەن.

بەگوێرەی بەشێک لە میدیا ئینگلیزیەکان کە هاوکات پێگەکانی نزیک لە ئارسیناڵیش بڵاویانکردووەتەوە بە پشتبەستن بە داتاکانی پۆلیسی لەندەن، ملیۆنێک تا ملیۆنێک و 500 هەزار کەس ئامادەی ئاپۆڕاکەبوونە.

بەشێک لە پێگە وەرزشییەکانی ئەو وڵاتە ئەو ژمارەیە بەراورد دەکەن بە ئاپۆڕای ئاهەنگگێڕانی یانەکانی دیکە، بەتایبەت لیڤەرپوول و نووسیویانە وەرزی رابردوو کە لیڤەرپوول نازناوەکەی بردەوە، نزیکەی 700 هەزار کەس لە ئاپۆڕای کەرنەڤاڵەکەدا بەشداربووە. ئەوەش واتا ئاهەنگەکەی ئارسیناڵ تا ئێستا قەرەباڵخترین بووە لەنێو سەرجەم یانەکانی ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button