چامپیۆنزلیگگرنگترین

فەرمی؛ پێکهاتەی نموونەیی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

پێگەی فەرمی یوێفا چامپیۆنزلیگ پێکهاتەی نموونەیی وەرزی 2025/2026ی بڵاوکردەوە.

یاریزانانی پاری سانجێرمان پێکهاتەکەیان داگیکردووە و بە 5 یاریزان زۆرترین یاریزانی تێدا دەبینرێت. لەدوای ئەویش ئارسیناڵی پلەی دووەم بە هەبوونی سێ یاریزان.

پێکهاتەکە بەم شێوەیە:

گۆڵپارێز: داڤید رایا

هێڵی بەرگری: نونۆ مێندێش، گابریێل ماگالایش، مارکینیۆس و مارکۆس لۆرێنتی

ناوەڕاست: خفیچا کڤارتسخیلیا، ڤتینیا، دێکلان رایس و مایكڵ ئۆلیس

هێڵی هێرشبەری: عوسمان دێمبڵی و هاری کەین

ئەوەی تێبینی دەکرێت، سەرەڕای ئەوەی کیلیان ئێمباپێ بە تۆمارکردنی 15 گۆڵ توانی ببێتە گۆڵکاریی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتیەکە، بەڵام ناوی لە پێکهاتەکەدا دانەنراوە. ئەوەش رەنگە زیاتر بەهۆی ئەوەبێت کە ریال مەدرید هەر لە چارەکی کۆتایی لەسەردەستی بایرن میونشن کرایەدەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button