ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ لیڤەرپوول رۆیشتنی یاریزانێكی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی رۆیشتنی ئیبراهیما كۆناتێ بەرگریكاری فەڕەنسی یانەكەی راگەیاند.

كۆناتێ لە هاوینی 2021 لە ریزەكانی لایپزیگ بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ  پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و لە هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەكەی بەسەردەچێت.

لیڤەرپوول لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند:

كۆناتێ دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لە هاوینی ئەمساڵدا ریزەكانی لیڤەرپوول جێدەهێڵێت، یانەكە سوپاسی هەموو ئەو شتانە دەكات كە پێشكەشی یانەكەی كردووە، هەمووان لە لیڤەرپوول هیوای سەركەوتن بۆ یاریزانەكە دەخوازن.

كۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداری لە 183 یاریی كردەوە و توانیویەتی 7گۆڵ بكات و 4 گۆڵیش درووستبكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button