ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ بڕیار لەسەر داهاتووی نیکۆڵاس جاکسن دەدات

چەند ئۆفەرێکی پێشکەش کراوە..

Yariga App

یاریگا –

نیکۆڵاس جاکسن، هێرشبەری سێنیگالی چەند ئۆفەرێکی پێشکەش کراوە و چێڵسی داهاتووی یەکلایی دەکاتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی چەند ئۆفەرێکی بۆ دەستبەرداربوون لە نیکۆڵاس جاکسن، هێرشبەری سێنیگالی پێشکەشکراوە، بەڵام نایەوێت پەلە لە فرۆشتنی ئەو هێرشبەرە بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، چێڵسی بڕیاریداوە چارەنووسی نیکۆڵاس جاکسن بداتە دەستی چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری نوێی یانەکە و ئاڵۆنسۆ دەسەڵاتی تەواوەتی پێدراوە خۆی بڕیار لەسەر مانەوە یاخود بەڕێکردنی ئەو یاریزانە بدات.

جاکسن لە هاوینی 2023 ڤیاڕیالی جێهێشت و بە 37 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسی کرد، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 40 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکوو هاوینی 2033 گرێبەستی لەگەڵ بلوز هەیە.

جاکسنی تەمەن 24 ساڵ بە درێسی چێڵسی بەشداریی 81 یاریی کردووە، 30 گۆڵی کردووە و 12 گۆڵی دروستکردووە. وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد، 34 یاریی بۆ یانە باڤارییەکە کرد، 11 گۆڵی کرد و 4 گۆڵی دروستکرد.

جاکسن لەگەڵ بایرن میونشن نازناوی بۆندسلیگا و جامی ئەڵمانیای بەدەستهێنا، دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی یانە ئەڵمانییەکە گرێبەستەکەی نەکردە هەمیشەیی و یاریزانەکە گەڕایەوە لەندەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button