ئامارەکان دەیسەلمێنن؛ ئارسیناڵەکەی ئارتێتا خراپترین یانەی فیناڵی مێژووی چامپیۆنزلیگە

یاریگا –
ئەمشەو ئارسیناڵ نەیتوانی گرێکوێرەی فیناڵی چامپیۆنزلیگ بکاتەوە و بۆ دووەم جار لە مێژووی یانەکەدا تووشی نائومێدی بوون کاتێک بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە پاریس سانجێرمان دۆران.
ئارسیناڵ لە مێژووی خۆیاندا دوو جار گەیشتوونەتە کۆتایی چامپیۆنزلیگ. جاری یەکەم 2006 بوو کە 2-1 بە بارسێلۆنا دۆڕان. ئەمشەویش دوای یەکسانبوون لە کاتی ئاسایی و دوو گێمی زیادکراویش بە گۆڵێک، بەڵام بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان 4-3 بە پی ئێس جی دۆڕان.
تۆپچیەکان ئەگەرچی هەر لە خولەکی 6 گۆڵی یەکەمی یارییەکەیان تۆمارکرد، بەڵام ئەوە تاکە گۆڵ و هاوکات تاکە تۆپیش بوو بە درێژایی زیاتر لە 120 خولەکی یارییەکە.
جگە لەوە، تیمەکەی ئارتێتا بەتەواوەتی یارییەکەیان لە رووی کۆنترۆڵی تۆپەوە رادەستی کوڕانی لویس ئێنریکی کردبوو. بەجۆرێک، تەنها بە رێژەی 24.7% تۆپیان لابوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، ئەوە نزمترین رێژەیە یانەیەکی فیناڵ هەیبووبێت لەوەتەی سەرهەڵدانی تۆمارکردنی ریکۆردەکانەوە لە 2003/04.
تۆڕەکە نووسیویەتی، جگە لە نزمی رێژەکە لە فیناڵ، هاوکات ئەوە نزمترین رێژەی خاوەندارێتی تۆپە لەوەتەی ئارتێتا لە 2019 راهێنەرایەتی ئارسیناڵی گرتووەتەدەست (هەرکاتێک 11 یاریزانی لە یاریگادابووبێت).
24.7% – Arsenal’s possession average (24.7%) was the lowest by a team in a UEFA Champions League final on record (since 2003-04), as well as their lowest in any match under Mikel Arteta where they had 11 men on the pitch throughout. Reactive. pic.twitter.com/OzIPhBzKKY
— OptaJoe (@OptaJoe) May 30, 2026



