ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاڕنە سڵۆت دەبێتە راهێنەری گەورەیەکی ئیتاڵیا

سڵۆت ململانێی گلاسنەر دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئاڕنە سڵۆت، راهێنەری هۆڵەندی دەستپێدەکات.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس ساشا تاڤۆلیێری بڵاویکردووەتەوە، ئاڕنە سڵۆت، راهێنەری هۆڵەندی بەربژێری سەرەکییە بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی ئەیسی میلان وەربگرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر راهێنەرە هۆڵەندییەکە بەشێوەیەکی فەرمی لە پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول دوورخرایەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، رامۆن پلانێسی ئیسپانی، نزیکە لەوەی پۆستی بەڕێوبەری وەرزشی میلان وەربگرێت.

هاوکات رۆژنامەنووسی ناودار، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی داهاتوو ئۆلیڤیێ گلاسنەر لەگەڵ ئەیسی میلان کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، کە پێدەچێت رۆژی سێشەممە بێت، ئۆلیڤیێ گلاسنەر لەگەڵ کارگێریی یانەی ئەیسی میلان کۆببێتەوە.

ئەیسی میلان راهێنەری داهاتووی دەستنیشان دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button