میلان هەرزوو جێگرەوەی ئالێگری دیاریکرد

یاریگا –
ئەیسی میلان ئەمشەو دوورخستنەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری راگەیاند بەهۆی بێ ئاکامبوونیان لە وەرزەکەی سێریائەی.
رۆسۆنێری تا کۆتا هەفتەی خولی ئیتاڵی لە پێگەی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ، کە تاکە ئامانجی بوو، بەردەوامبوو. بەڵام ئەنجامەکانی گەڕی کۆتایی و بەتایبەت دۆڕانی تیمەکەی ئالێگری بە کالیاریی زۆربەی هاوکێشەکانی گۆڕی. بەجۆرێک، کۆمۆ لەسەر حیسابی ئەوان سەرکەوتن بۆ یۆرۆپالیگ و بیگ میلانیش دابەزی بۆ پلەی پێنجەم بۆ بەشداریکردن لە یۆرۆپالیگ.
ئیراولا بەربژێرێکی سەرەکیە بۆ راهێنەرایەتیکردنی یانەیەکی گەورە
ئالێگری کە لە دوو ماوەی جیاواز (2010-2014, 2025-2026) راهێنەرایەتی میلانی کردووە، ئەمشەو بەفەرمی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
ئیراولا بەربژێرێکی سەرەکیە بۆ راهێنەرایەتیکردنی یانەیەکی گەورە
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، کارگێڕی یانە ئیتاڵیەکە پەیوەندییان بە نوێنەرەکانی ئاندۆنی ئیراولا کردووە.
ئیراولا لەگەڵ بۆرنمۆس مێژووی نووسیەوە کاتێک توانی پلەی شەشەمی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت بۆ یەکەم جار لە مێژوودا یانە ئینگلیزیەکە سەربخات بۆ یۆرۆپالیگ.
راهێنەرە ئیسپانیەکە ناوی بەچەند یانەیەگی گەورەی دیکە بەستراوە، لەوانە لیڤەرپوول کە دەنگۆ هەیە لەباری دوورخستنەوەی ئارنە سڵۆت، کارگێڕی رێدز پۆستەکە بدەنە ئیراولا.
ئیراولا بەربژێرێکی سەرەکیە بۆ راهێنەرایەتیکردنی یانەیەکی گەورە
سکای ئەوەی زانیوە کە میلان دەیانەوێت ئەم هاوینە، کاتێک ئاندۆنی بەفەرمی لە بۆرنمۆس جیادەبێتەوە، بیکەنە جێگرەوەی ماسیمیلیانۆ.
BREAKING: AC Milan have approached Andoni Iraola’s representatives about becoming their head coach next season 🚨 pic.twitter.com/H1voGVw4ku
— Sky Sports News (@SkySportsNews) May 25, 2026



