
یاریگا –
پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە هۆتێل رەشیدی بەغداد بەردەوامه و هه‌ڵبژاردن بۆ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه كرا.
دوای ئەوەی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كرا و یونس مەحموود وەک سەرۆکی نوێی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبژێردرا، بۆ پۆستی جیگری یه‌كه‌میش سەرمەد عەبدولئیلا ده‌رچوو
چوار کاندیدی بەهێز بۆ ئەم پۆستە رکابەرییان دەکرد، کە هەر یەکێکیان خاوەن پێگەیەکی بەهێز بوون لە ناو دەستەی گشتیدا، به‌ڵام له‌كاتی ده‌نگدان گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق له هه‌ڵبژاردنه‌كان كشایه‌وه.
شەرعییەتی پڕۆسەکە لە هۆتێل رەشید
سه‌رمه‌ند 44 ده‌نگی ئەندامی دەستەی گشتی به‌ده‌ستهێنا توانی له ركابه‌ره‌كانی حه‌كیم شاكر و عه‌لی جه‌بار بباته‌وه كه عه‌لی جه‌بار 14 ده‌نگ و حه‌كیم شاكر یه‌ك ده‌نگی هێنا.
نوێنەرانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن بوون، چاودێری وردی پڕۆسەکەیان کرد بۆ دڵنیابوون لە پاکوبێگەردی ئەنجامەکان.
دوای کۆتایی هاتنی جیاکردنەوەی دەنگەکان، توانی متمانەی زۆرینەی ئەندامان بەدەستبهێنێت و بە فەرمی وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەستنیشانکرا.



