ئه‌مریکاگرنگترین

نهێنییەکانی گرێبەستەکەی کاسێمێرۆ؛ ئینتەر مەیامی چۆن کێشەی مووچە و پێکهاتەی بۆ چارەسەر دەکات؟

ئەندازیاری پشتی پەردەی گواستنەوەی کاسێمێرۆ بۆ ئینتەر مەیامی کێیە؟

Yariga App

یاریگا –

کاتەکانی کارلۆس کاسیمێرۆ لە یانەی مانچستەر یونایتد بەرەو کۆتایی دەچێت و بڕیارە رۆژی یەکشەممە ناوەڕاستکارە بەڕازیلییەکە دوایین یاریی خۆی بە درێسی شەیتانە سوورەکانەوە بکات.

چەند رۆژێک لەمەوبەر تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە، کاسێمێرۆ لەگەڵ ئینتەر مەیامی نزیکە لە رێککەوتنی کۆتایی و یاریزانەکە روو لە خولی ئەمریکی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، ئەو کەسایەتییەی رۆڵی سەرەکی لە ئاسانکاریی بۆ گواستنەوەی کاسیمێرۆ گێڕاوە، دەیڤد بێکهامی خاوەنی یانەی ئینتەر مەیامییە. بێکهام بەهۆی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد هەیەتی، راستەوخۆ خۆی سەرپەرشتیی گفتوگۆکانی کردووە. ئەم پەیوەندییە وایکردووە دانوستانەکان بە خێرایی و بە بێکێشە بەرەو پێشبچن، تاوەکوو ئەو ئاستەی ئێستا گرێبەستەکە لە قۆناخی کۆتاییدایە.

بە پێچەوانەی گرێبەستەکانی پێشووی وەکوو لویس سوارێز و رۆدریگۆ دی پۆڵ، کە پەیوەندیی نێوان خودی یاریزانەکان رۆڵی هەبوو لە هێنانیان، ئەم جارە دەستپێشخەرییەکە بە تەواوی لەلایەن کارگێڕیی یانەکەوە بووە. بێکهام وەکوو دەرفەتێکی زێڕین سەیری گواستنەوەی کاسیمێرۆی کردووە و پەیوەندییەکانی خۆی بەکارهێناوە بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە.

ئێستا ئینتەر مەیامی چاوەڕێی کۆتاییهاتنی واژۆکردنی گرێبەستەکەیە، بەڵام یانەکە پێویستی بەوەیە شوێن لە پێکهاتەکەیدا چۆڵ بکات، چونکە کورسیی یاریزانە دیاریکراوەکان لەلایەن لیۆنێل مێسی، دی پۆڵ و بێرتێرامێ پڕکراوەتەوە. وەکوو چارەسەرێک، چاوەڕوان دەکرێت کاسیمێرۆ سەرەتا بە گرێبەستێکی کاتی پەیوەندی بە یانەکەوە بکات، هاوشێوەی ئەو ستراتیژییەی پێشتر بۆ جۆردی ئەلبا و دی پۆڵ بەکارهێنرا، پێش ئەوەی دواتر گرێبەستێکی هەمیشەیی واژۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button